Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
پاكستان په‌یامی ناڕه‌زایی ره‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئیسلام ئاباد كرد سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییهكهیرۆژی پێنجشه‌ممه له ئۆرمارا كه ١٤ قوربانی لێكهوتهوه.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی كه كرایه سه‌ر ویلایه‌تی به‌لوجستان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته په‌یامی ناڕه‌زایی ره‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئیسلام ئاباد كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه تیرۆریستان له خاكی ئێران جێگیر كراون و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له دژی تیرۆریستان نه‌كه‌وتوونه‌ته جوڵه و تیایدا نووسراوه: "١٥-٢٠ تیرۆریست كه له جلوبه‌رگی هێزه‌كانی سنوورپارێزدا خۆیان شاردبۆوه به‌ره‌به‌یانی ١٨ی نیسان رێگه‌ی كه‌ناراوی بوزی تۆپیان داخستبوو ٣-٤ پاسیان راگرت كه له ئۆرماراوه به‌ره‌و گوادار به‌ڕێ كه‌وتبوو و ١٤ كه‌سیان كوشت كه كارمه‌ندی سوپای پاكستان بوون. دوای هێرشه‌كه‌ش تیرۆریستان گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه لێیه‌وه هاتبوون. هه‌رچه‌ند پێشتر چه‌ندین جار زانیاری هه‌واڵگری دراوه به هه‌واڵگری ئێران له‌باره‌ی بنكه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی به‌لوج له سنووری ئێران‌دا كه مه‌شقی تیادا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا لایه‌نی ئێران نه‌كه‌وتۆته جوڵه له دژیان".
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رنج بۆ ئه‌وه راكێشراوه كه هێرشه‌كه ره‌وشێكی جدی له پاكستان دروست كردووه و داوای له ئێران كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه بكه‌وێته خۆ كه له خاكی ئه‌وێوه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.