Levent Tok,Mohamad Misto,Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رێكخراوی تیرۆریستی داعش له بیابانه‌كانی پارێزگای حومس روویدا. ٣٥ سه‌ربازی رژێم كه كهوتبوونهته بۆسه‌ی داعش كوژران.
چه‌كدارانی داعش كه له بیابانه‌كانی حومس گیریان خواردووه له‌گه‌ڵ سوپای رژێم و گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه ئێرانیان پشتگیریان ده‌كات به‌ریه‌ك كه‌وتن.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كدارانی داعش به تاكتیكی لێده و راكه، دوێنێ بۆسه‌یان بۆ سه‌ربازانی رژێم نایه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام ده‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی پێكدادانی سه‌خت له نێوانیان روویدا گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی سه‌ربازانی رژێم روویان كرده ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له پێكدادانهكهدا ٣٥ سه‌ربازی رژێم كوژراون و چه‌ندینی دیكه‌ش بریندار بوون.