Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2019
كیێڤ – AA
سبه‌ی قۆناغی دووه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئۆكراین به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌و قۆناغه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئۆكراین، پێترۆ پۆرۆشهنكۆ و ئه‌كته‌ری كۆمێدی، ڤلادیمیر زهلهنسكیی ده‌كه‌ونه كێبڕكێ كه له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نزیكه‌ی ٣٠ ملیۆن ده‌نگده‌ری ئۆكراینی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سبه‌یدا بكه‌ن.
نزیكه‌ی پێنج ملیۆن ده‌نگده‌ری ئۆكراینی كه له كریما ده‌ژین به‌هۆی سه‌پاندنی سه‌روه‌ری رووسیا سندوقیان بۆ داناندرێ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه سبه‌ی له نێوان كاتژمێر ٠٨:٠٠-٢٠:٠٠ كۆتایی دێت.
به‌پێی دوایین راپرسی Rating Group كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌نده زهلهنسكیی له سه‌دا ٧٣ی ده‌نگه‌كان و پۆرپۆشهنكۆش له سه‌دا ٢٧ی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی ده‌بات.