جيهان

پوتین پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات

- سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا.

Ali Cura, Muhammet Ali Kemal  | 25.06.2018 - نوێکردنەوە : 27.06.2018
پوتین پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات

Moskova

مۆسکۆ - AA

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن کرملینەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە پوتین پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی وەک سەرکۆمار و سەرکەوتنی ئاک پارتی ئاراستەی ئەردۆغان کردووە.

پوتین لە پەیامەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەتەواوەتی نیشاندەری هێزی سیاسیی ئەردۆغانە.

ئەمە جگە لەوەی پوتین لە پەیامەکەیدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە بە هۆی شێوازی تێگەیشتنی ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە بەربەستە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکانی بەردەم تورکیا و بەهێزکردنی سیاسەتی دەرەوە، ناوبراو پشتیوانیی بەرفراوانی لێدەکرێت.

سەرۆکی رووسیا خۆشحاڵیی خۆی لەبەرامبەر توانای بەرەوپێشچوونی پەیوندییە ستراتیجییە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا، دەربڕیوە و ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامیی هاریکاریی نزیک و دیالۆگی پڕمانای دووقۆڵی، ناوچەیی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نیشانداوە.

ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو هاریکارییە بە ئاراستەی دەستەبەرکردنی ئاشتی، سەقامگیریی و ئاسایش لە پێشکەوتندایە و ئەمەش وەڵامگۆی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی گەلانی رووسیا و تورکیایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın