Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌ركۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزیوللا جۆرج ئاره‌ئه‌زا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆریس جۆسۆن په‌یوه‌ندییان به چاوش‌ئۆغڵو-وه كردووه و پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یان كردووه به سه‌ركۆماری توركیا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی ئه‌ڵمانیاش زیگمار گابرێل بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندی به چاوش‌ئۆغڵو-ه‌وه كردووه.