Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له پەیامێکدا لە يادى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا رایگەیاند، "حكوومه‌تى فيدراڵی عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى ياسايى و ئه‌خلاقى و مرۆييدايه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى لێقه‌وماوان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه تا هه‌ندێك له برينهكانيان ساڕ‌ێژ ببن".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بۆ رای گشتی وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی ئەنفال لە کوردستان رادەگەیەنێت "ئه‌نفال كه به هه‌شت قۆناخ ژماره‌يه‌كى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، تا هه‌تايه په‌ڵه‌يه‌كى ره‌شه به نێوچه‌وانى مێژوو و ئهنجامدهرانييهوه و بهرپرسياريهتيى ته‌واوى مرۆڤايه‌تييه كه هه‌رگيز رێگه نه‌دات ئه‌م تاوانانه له هيچ شوێنێكى سه‌رزه‌مين دووباره ببنه‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك رێى لێ بگيرێت".
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا یەکڕێزی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان وەک باشترین یاد و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفال باس دەکات و دەڵێت "له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت، باش‌ترين ياد و به‌رزڕاگرتنى يادى شههيدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شههيدانى كوردستان، تهبايى و پێكهوهيى و يه‌كڕيزيى هێز و لايه‌نه كوردستانييه‌كان و پێكهاتهكانيهتى له پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى سياسى و فيدراڵى و داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رەخنە لە حکوومەتی فیدراڵ دەگرێت بەهۆی بێدەنگی لە قەرەبوونەکردنەوەی مافی کەسوکاری ئەنفالکراواندا و رادەگەیەنێت "له كاتێكدا دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساندووه، له‌م ياده‌دا داواكارين و دووپاتى دهكهينهوه كه حكوومه‌تى فيدراڵی عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى ياسايى و ئه‌خلاقى و مرۆييدايه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى لێقه‌وماوان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه تا هه‌ندێك له برينهكانيان ساڕ‌ێژ ببن".
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی-دا هاتووە "له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ خزمه‌تى باشترى خانه‌واده و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكرێت و هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى رووفاتى شه‌هيدان به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ ناساندنى ئه‌نفال وه‌ك جينۆسايد".