Gökhan Varan
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، جه‌یهون بایرامۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه توركیا ته‌نها پشتیوانی له‌و بڕیارانه ده‌كات كه ئازه‌ربایجان په‌سه‌ندی كردوون.
له‌باره‌ی پێكدادانه‌كان له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیركراوه له سه‌ر بانگێشتی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و به نێوه‌ندگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، جه‌یهون بایرامۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، زۆهراب مناتساكانیان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریدا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه زیاتر له ١٠ كاتژمێری خایاند بڕیار درا به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان له كاتژمێر ١٢:٠٠ه‌وه ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ رابگه‌یه‌نن.