Gamze Türkoğlu Oğuz
25 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
كاراچی - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دەرەوەی ناوەندێکی دەنگدان لە شاری کوێتا رۆژئاوای پاکستان، 28 كه‌س کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی ناوخۆی پاكستان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه كه كه‌سێك دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری لێكراوه بچێته ناوه‌ندێكی ده‌نگدانه‌وه له شاری كوێتای پایته‌ختی بەلۆچستان، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
په‌لاماره خۆكوژیه‌كه كه له نزیك ئه‌و ده‌نگده‌رانه بووه كه ریزیان گرتبوو بۆ ده‌نگدان، به هۆیه‌وه 28 كه‌س کوژران و 30ی دیکەش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوێتا، عه‌بدولڕه‌زاق چه‌ما به‌ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه پێنج كه‌س له‌وانه‌ی کوژراون پۆلیسن.
به هۆی ئه‌وه‌ی برینی ژماره‌یه‌ك له برینداران سه‌خته، ئەگەری هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان بەرزبێتەوە.