Betül Yürük
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و پرۆژه بڕیاره په‌سه‌ندكرا كه داوای پاراستن ده‌كات بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.
دوای هه‌وڵه چڕه‌كانی توركیا و به پشتیوانی جه‌زائر کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی رێكخست بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی فه‌ڵه‌ستین.
له‌و دانیشتنه‌دا كه له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی داوای پاراستن بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات دووباره گفتوگۆی له‌باره‌وه كرایه‌وه و په‌سه‌ند كرا كه پێشتر له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڤیتۆ كرابووه‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه به 120 ده‌نگ له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندكرا. له به‌رامبه‌ردا هه‌شت وڵات دژایه‌تیان كرد و 48 وڵات ده‌نگیان نه‌دا.
ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی پرۆژه بڕیاره‌كه بوون: ئه‌مریكا، ئیسرائیل، ئوستڕاڵیا، دوورگه‌كانی مارشاڵ، نائووروو، تۆگۆ، دوورگه‌كانی سۆلۆمۆن و ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی میكرۆنیزیا.