Barış Gündoğan
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ناتۆ، کریتس سكاپارۆتی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگای منبج ئه‌نجامدا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئاكار و سكاپارۆتی له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه دوێنێ ئه‌نجامیانداوه، تاوتوێی بابه‌ته‌كانی ره‌وشی ئه‌مینی باكووری سووریا و نه‌خشه‌ڕێگای منبج-یان كردووه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.