پلانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی "هێزی چاودێری" له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا
جێگری وه‌زیر به‌رگری ئه‌مریكا پاتریك شاناهان: "پلانی دروست كردنی هێزێكی چاودێری كه له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیدا له باكووری رۆژهه‌ڵاتدی سووریا له رۆژه‌ڤدا ده‌بێت".
Washington DC
واشنتۆن- AA
جێگری وه‌زیر به‌رگری ئه‌مریكا پاتریك شاناهان له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا رایگه‌یاند كه پلانی دروست كردنی هێزێكی چاودێری كه له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیدا له باكووری رۆژهه‌ڵاتدا كۆده‌بنه‌وه له رۆژه‌ڤدا ده‌بێت.
شاناهان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌میانی به‌شداریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆداو له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی كرد بۆ عێراق، سووریا و ئه‌فغانستان.
شاناهان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا باس له سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ هه‌ریه‌ك له عێراق، سووریا‌و ئه‌فغانستان و گوتی: "كاتێك دێینه سه‌ر سووریا، له‌باره‌ی توانای دروستكردنی هێزێكی چاودێری له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، فرسه‌تێكی تر پێشكه‌ش ده‌كات".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا چی جۆره هێزێێك ده‌بێت و په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌كێوه و كێ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و له‌كوێ جێگری ده‌كرێن؟ شاناهان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا پرسی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و چاوپێككه‌وتنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
شاناهان گوتی: ''كێ رابه‌رایه‌تی ئه‌م هه‌وڵه ده‌كات؟ له‌راستیدا هاوپه‌یمانی به توانا و خاوه‌ن بڕیار بژارده‌یه‌كه. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌یه. هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ره. نامه‌وێت قسه بكه‌م له‌سه‌ر ژماره‌یان. باشترین تێكه‌ڵه بۆ توانا كامیانه؟ و له‌كوێ جێگیر ده‌كرێن؟ له‌و پرسانه‌دا ده‌بوو بزانین چی له مێشكدایه له‌و باره‌یه‌وه. له چاوپێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌مانه‌مان باس كرد. ئه‌مانه یارمه‌تیم ده‌ده‌ن له چاوپێككه‌وتنه‌كانی كۆنفرانسی ناتۆدا یارمه‌تیده‌رم بن".
شاناهان باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی كرد بۆعێراق و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدیدا باسیان له جێگیر كردنی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كردووه له دوای كشانه‌وه‌یان له سووریا.