Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
تاران - AA
له پارێزگای سیستان-بلوچستانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و له هێرشێكی خۆكوژیدا بۆسه‌ر پاسێك كه كارمه‌ندانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌گواسته‌وه، ٢٠ كه‌س كوژران و لانی كه‌م ٢٠ی تریش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێرانی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی زاهیدان و هاش له پارێزگای سیستان و بلوچستان هێرشێكی خۆكوژی پاسێكی كرده ئامانج كه كارمه‌ندانی سوپای پاسدارانی ده‌گواسته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران ناسراو به ئیرنا بڵاوی كردۆته‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه تائێستا ٢٠ كه‌س كوژران و ٢٠ی تریش برینداربوون.