Ahmet Dursun
28 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2024
تاران - AA
پلاتفۆڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هەژماری عیبری رابەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی هەڵپەسارد کە ڕۆژی پێشتر کردیەوە.
ئەوانەی دەیانویست بچنە نێو هەژماری عیبری رابەری ئێران خامنەیی کە لە پلاتفۆڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کردیەوە، ئەو هۆشدارییەیان بینی کە دەڵێت "هەژمارەکە هەڵپەسێردراوە. ئێکس ئەو هەژمارانە هەڵدەپەسێرێت کە پێشێلی یاساکانی ئێکس دەکەن".
خامنەیی کە بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ئوردوو، ئیسپانی و زمانێکی زۆری دیکە هەژماری هەیە، هەژمارەکانی دیکەی کراوەن.
ڕۆژی پێشتر هەژماری خامنەیی بە زمانی عیبری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کرایەوە و، دوێنێ چەند گوتەیەکی تێدا بڵاوکرایەوە کە لە گوتارێکدا ئاماژەی پێکردبوو و دەڵێت ''ڕژێمی زایۆنی حیسابێکی هەڵەی لە دژی ئێران هەیە. دەبێت ئەمە تێکبدرێت. هێشتا لە هێز و توانا و ئیرادەی ئێران تێنەگەیشتوون. پێویستە ئەمەیان بۆ باس بکەین". ئەم بڵاوکراوەیەش لەلایەن میدیای ئیسرائیلەوە بەتایبەتی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی وڵاتەکە KANەوە بڵاوکرایەوە.
هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن ئێکس یان نووسینگەی خامنەییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
پلاتفۆڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، پێشتریش چەند جارێک هەژمارەکانی عەلی خامنەیی بەشێوەیەکی کاتیی هەڵپەساردبوو.