Ahmet Dursun
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی له‌باره‌ی كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی له هێرشێکی ئه‌مریكادا رایگه‌یاند: "(ده‌بێت) تاوانبارانی (ئه‌م هێرشه) چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن به توندی تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه".
خامنه‌یی به‌هۆی كوژرانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا له به‌غدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سوله‌یمانی و گه‌لی ئێران كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌و رێگایه‌ی ئه‌و گرتووهیته به‌ر كۆتایی نایه‌ت و كاروانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. (ده‌بێت) تاوانبارانی (ئه‌م هێرشه) چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن به توندی تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه".
هاوکات خامنه‌یی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له ئێران راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس به ئاراسته‌كردنی موشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی لە فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژراون.
سوپای پاسدارانی ئێرانیش لای خۆیه‌وه كوژرانی سوله‌یمانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا پشتڕاست كرده‌وه.