پرۆژه بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ ئیدانه‌كردنی ئیلهان عومه‌ر
- ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، سبه‌ی پرۆژه بڕیارێك ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه كه پێشكه‌ش كراوه به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی لێدوانه‌كانی نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له مینیسۆتا، ئیلهان عومه‌ر له‌باره‌ی رۆڵی لۆبی ئیسرائیل له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، سبه‌ی پرۆژه بڕیارێك ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه كه پێشكه‌ش كراوه به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی لێدوانه‌كانی نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له مینیسۆتا، ئیلهان عومه‌ر له‌باره‌ی رۆڵی لۆبی ئیسرائیل له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا.
له‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه پرۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له كالیفۆرنیا، نانسی پیلۆسی و سه‌ركرده‌ی زۆرینه و نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له میریلاند، ستینی هۆیه‌ر و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان و نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له نیویۆرك، ئالیۆد ئەنجڵ و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی داد و نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له نیویۆرك، جیرۆڵد نادله‌ر و نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له فلۆریدا، تێد دۆیچ-ه‌وه ئاماده‌كراوه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌ستبه‌جێ پاش ئه‌و نامه‌یه بووه‌ته رۆژه‌ڤ كه رێكخراوێك به‌ناوی یه‌كێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بوختان و نكۆڵیكردنی لایه‌نگری ئیسرائیل پێشكه‌ش بە ئه‌ندامانی كۆنگرێسی كردووه.
له لێدوانه‌كانیاندا بۆ میدیای ئه‌مریكا، به‌رپرسانی كۆنگرێس ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هێشتا ده‌قی پرۆژه بڕیاره‌كه ئاماده نه‌كراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد كه ئه‌و پرۆژه بڕیاره پێش نامه‌ی یه‌كێتیی لایه‌نگری ئیسرائیل له رۆژه‌ڤدا بووه.
هەفتەی رابردوو رێكخراوێك به‌ناوی یه‌كێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بوختان و نكۆڵیكردنی لایه‌نگری ئیسرائیل، نامەیەكی ئاراستەی ئەندامانی لایەنگری ئیسرائیل كردبوو لەكۆنگرێسدا و داوای كردبوو بەفەرمی ئیدانەی عومەر بكەن.
پێشتریش عومەر بەهۆی ئەو كاردانەوانەی لەبارەی بڵاوكردنەوەی بابەتی وەرگرتنی پارە لە لۆبییەكانی سەربە ئیسرائیل لەلایەن سیاسییە ئەمریكییەكانەوە بەمەبەستی پشتگیریكردنیان لەدژی نیشاندرابوو، داوای لێبوردنی كردبوو.
هەفتەی رابردووش عومەر لە نامیلكەیەكدا نووسیبووی، "دەمەوێت باسی ئەو كاریگەرییە سیاسییە بكەم كە رازییە بەوەی مرۆڤەكان بەیعەت بە وڵاتانی بیانی بدەن لەم وڵاتەدا".
ئەم روونكردنەوەی عومەر كاردانەوەی لێكەوتەوە و دواتر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیبووی، "نابێت چاوەڕوانی ئەوەم لێبكرێت لە كۆنگرێس یان كۆمیتەیەكی وڵاتی خۆمدا پشتگیری یان بەیعەت بە وڵاتێكی بیانی بدەم. هەموو رۆژێك ئەگەر لایەنگری ئیسرائیل نەبم، پێم دەڵێن دژی ئەمریكایت. پێم وایە ئەمە كێشەیە و لەمەدا تەنها نیم. من تەنها ویستم لەسەر ئەمە دەنگم بەرز بكەمەوە و خۆم كردە ئامانجی هێرشەكان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن