پرسی هێرشکردنە سەر کۆنسولخانەی تورکیا لە هانۆفەر لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە تاوتوێ کرا
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرچاوە دیپلۆماتییەکان، پرسی هێرشکردنە سەر کۆنسولخانەی تورکیا لە هانۆفەریان کە شەوی ڕابردوو لەلایەن لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئەنجام درا، لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تورکیا یورگن شوڵز تاوتوێ کرد.
بە پێی ئەو زانیارییەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەست کەوتووە، دیپلۆماتە تورکەکان هێرشەکەی شەوی ڕابردووی لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیان بۆ سەر کۆنسولخانەی تورکیا لە هانۆفەر لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تورکیا یورگن شوڵز تاوتوێ کرد.
سەرچاوەکان جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە هەوڵێکی هاوشێوەش لە بەرلین هەیە.
شەوی ڕابردوو گرووپێکی ١٢ کەسی لە لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شارۆچکەی هانۆفەری ئەڵمانیا هێرشیان کردە سەر کۆنسولخانەی تورکیا لە شارەکە و جامەکانی کۆنسولخانەکەیان شکاند و خێرا لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە.