Hamza mansur
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
لە ئاكامی تەقیینەوەیەكی بەهێز كە لە بەردەم نەخۆشخانەیەك لە شاری كویتا سەربە ویلایەتی بلوجستان لە باشووری رۆژئاوای پاكستان روویدا، 30 كەس كوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانە كە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەكانی ئەمنی ناوخۆی پاكستان دەستی كەوتووە، تەقیینەوەیەك لە بەردەم نەخۆشخانەیەكی حكوومی روویدا كە گردبوونەوەیەكی زۆری پارێزەران و رۆژنانووسانی كردبووە ئامانج روویدا.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەدا، پارێزەران و رۆژنامەوانان بۆ ماڵئاوایی كردن لە پارێزەرێك كە بەهۆی تەقەكردنەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا لە بەردەم نەخۆشخانەكە گردببوونەوە.
بەگوتەی سەرچاوەكان، لە ئاكامی تەقیینەوەكە 30 كەس كوژران و 30ی دیكەش برینداربوون كە ژمارەی برینی هەندێک لە بریندارەكان سەختە.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە و بۆ ئاشكراكردنی ئەو لایەنە كە تەقیینەوەكەی ئەنجامداوە، هێزەكانی ئەمنی پاكستان دەستیان بە لێكۆڵینەوە کردووە.