Mohammed Baqi Hussein
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
ئۆپۆزسیۆنی سووریا جارێکی دیکە قه‌ڵای شیلیف ـیان كۆنترۆڵكرده‌وه کە شەوی رابردوو کەوتە ژێر دەسەتی چەکدارای رژێمی سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د نیوه‌ڕۆی دوێنێ هێرشێكی له جه‌به‌ل ئهكراد ده‌ست پێكرد و قه‌ڵای شیلیف ـی كۆنترۆڵكرد كه شوێنێكی به‌رز و ستراتیژییه.
هێزه‌كانی رژێم هه‌وڵیان ده‌دا به‌ره‌و گوندی قونسوبه پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی پێكدادانێکی قورس به‌درێژایی شه‌و، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن توانییان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قه‌ڵاكه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه و پاشه‌كشه به هێزەکانی رژێم بكه‌ن.
پێكدادانه‌كان ناوه ناوه روودەدات و له هه‌ردوولا كوژراو و بریندار هه‌یه.