Andaç Hongur,Rewa Mahmut Hasan
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ-AA
- پاتریارکی رۆمی فەنەر، بارسۆلۆمیۆس لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کردووە دەڵێت، "ئاواتەخوازین لەخوای گەورە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە کێشەی تیرۆر لە وڵاتەکەمان کە چەندین ساڵە بە هەزاران کەسی کردۆتە قوربانی و ساڵانێکە وڵاتەکەمانی سەرقاڵ کردووە، هەروەها هیوادارین ببێتە هۆی سەپاندنی ئاشتی لە سووریا. کۆتاییهێنان بە تیرۆر کە کاریگەری کردۆتە سەر هاوڵاتییانمان بەتایبەت هاووڵاتییانی کورد لە باشووری رۆژهەڵات، هیوای جەماعەتەکەمانە".
پاتریارکی رۆمی فەنەر، بارسۆلۆمیۆس لە نامەیەکدا کا ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کردووە دەڵێت، "ئاواتەخوازین لەخوای گەورە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە کێشەی تیرۆر لە وڵاتەکەمان کە چەندین ساڵە بە هەزاران کەسی کردۆتە قوربانی و ساڵانێکە وڵاتەکەمانی سەرقاڵ کردووە، هەروەها هیوادارین ببێتە هۆی سەپاندنی ئاشتی لە سووریا. کۆتاییهێنان بە تیرۆر کە کاریگەری کردۆتە سەر هاوڵاتییانمان بەتایبەت هاووڵاتییانی کورد لە باشووری رۆژهەڵات، هیوای جەماعەتەکەمانە".
لە بەشێکی تری نامەکەی پاتریارکی رۆمی فەنەردا هاتووە "کڵێساکەمان هەروەک کولتووری لەمێژینەی خۆی لە هەموو مەراسیمەکاندا نزا دەکات بۆ مانەوەی دەوڵەت و تەندروستی بەرپرسانی و خۆشگوزەرانی خەڵك و نزا بۆ ئەو سەدان هەزار مرۆڤە دەکات کە بە هۆی جەنگ و پێکدادانەکانەوە لە سووریا و دراوسێی باشوورمان ماڵوحاڵیان بەجێهێشتووە".
هەروەها هاتووە "هەڵوێستی بەڕێزتان بۆ بەرەنگاری تیرۆر، لەنێو جیهاندا دەنگی داوەتەوە، هیوای سەرکەوتن بۆ هێزە چەکدارەکان دەخوازین و هیوادارین ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ببێتە هۆکارێک بۆ هێنانی ئاشتی بۆ ناوچەکە و ببێتە هیوا و ئومێدێک بۆ داهاتووی مرۆڤەکان. لەم رێگەیەوە داوای تەندروستییەکی باش بۆ بەڕێزتان لە خوا داواکارین".