İlkay Güder
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە جۆری ATAK ی تورکی لە ئاسمانی عەفرین کەوتنە خوارەوە.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژە بەوە دراوە کە کاتژمێر١٣:٠٠ی ئەمڕۆ شەممە هێلیکۆتەرێکی سەربازی سوپای تورکیا لە ئاسمانی عەفرین کەوتووەتە خوارەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا، دوو سەربازی سوپای تورکیا شەهید بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لیژنەیەکی تەکنیکی لەبارەی رووداوەکەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا نیگەرانی خۆی بە شەهیدبوونی ئەو دوو سەربازە دەربڕیوە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان و گەلی تورکیا کردووە.