Enes Kaplan
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار وەفدێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە فەرماندەکانی هێزی وشکان و ئاسمانی، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، سەردانی ناوچەی هاتای-یان کرد.
بە پێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ فەرماندەی هێزی وشکانی، جەنەرال یاشار گولەر و فەرماندەی هێزی ئاسمانی، جەنەرال حەسەن کوچوکئاکیوز سەردانی هاتای-یان کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاکار و فەرماندەی هێزەکان لە دوایین رەوشی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون-یان کۆڵیوەتەوە.