Sarp Özer,reva haci
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا جەنەرال دەنفۆرد، لە چاوپێککەوتنەکەدا سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گولەر بەشداربوو.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەی ئاکار و دەنفۆرد و وەفدی یاوەریدا، کە هاوکات سەرۆکئەرکانی سوپای تورکیا یاشار گولەر بەشداربوو تێیدا "بیروڕا ئاڵوگۆر کرا دەربارەی پێشهاتەکانی باکووری سووریا، کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە، وەرگرتنەوەی ئەو چەکانی دراوە بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە و پرسی بەرەنگاری رێکخراوەکانی تیرۆریستی بە داعشەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاکار بەوەفدەکەی راگەیاندووە هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا دژی برا کوردەکان نیە بەڵکو بەرەنگاری رێکخراوە تیرۆریستیەکانی پەکەکە/یەپەگە و داعش دەبێتەوە کە بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر تەواوی کۆمەڵە دینیەکان و ئەتنیکەکانی ناوچەکە، هەمووکاتێک وڵاتەکەمان رێز دەگرێت لە یەکپارچەیی خاکی سووریاو عێراق.ئاكار جهختی لهوه كردهوه كه به زووترین كات نهخشه رێگهی منبج جێبهجێ بكرێ و رێكخراوی تیرۆریستی پهكهكه\یهپهگه له ناوچهكه دهر بكرێت. تورکیا هەموو رێوشوێنێک دەگرێتە بەر کە پێویست بێت بۆ سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی سنوورەکانی خۆی".