Yıldız Nevin Gündoğmuş
15 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر لە دوای سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی پارێزگای ھەکاری کرد و سێھەمین فەرماندەیی فیرقەی پیادەی لە یوکسەکۆڤا بەسەر کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، گولەر دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و سەرۆکی میت، ئیبراھیم کاڵن سەردانی عێراقی کرد، سەردانێکی بۆ پارێزگای ھەکاری ئەنجام دا.
گولەر شەوی لە یوکسەکۆڤا بەسەر برد و، پاشان سێھەمین فەرماندەیی فیرقەی پیادەی لە یوکسەکۆڤا بەسەر کردەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا گولەر، لەگەڵ فەرماندەکاندا کۆبووەوە و دوایین زانیاری سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانە وەرگرت کە لە باکووری عێراق بەڕێوەدەچن و، فەرمانی دا بەو کارانەی ئەنجام دەدرێن.