Yusuf Aydın Deniz,1 23
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا رایگه‌یاند "ده‌بینین ئه‌مریكا دووچاری سه‌ختی بووه له كشانه‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستییدا ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵبوون جیابوونه‌وه قورس ده‌بێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئیدلب-دا كێشه رووینه‌داوه. هیوایشی خواست له‌مه‌ودواش روونه‌دات. له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا گوتی: "ده‌بینین ئه‌مریكا دووچاری سه‌ختی بووه له كشانه‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستییدا ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵبوون جیابوونه‌وه قورس ده‌بێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ده‌ستكردن به دانوستان له‌باره‌ی قوبرسیشه‌وه گوتی: "به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێناچێت دانوستانه‌كان له‌باره‌ی قوبرسه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یه‌مه‌ن له كاره له‌پێشینه‌كانی ئه‌مساڵدا ده‌بێت.