reva haci
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی جێبەجێ کردنی ئاکپارتی، گوتەبێژی پارتەکە عومەرچەلیک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و زانیاری دایە رۆژنامەنووسان دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە.
چەلیک رایگهیاند "نابێت ئەمه بیربچێت، کە هیچ کەسێک تەنانەت هیچ کەسێک لەبارەی خۆ بەخاوەنزانینی برا کوردەکانمانەوە ناتوانێت وانەی کۆماریی تورکیا بدات. گەورەترین دۆستی کوردەکان بگرە تاکە دۆستی کوردەکان کۆماری تورکیایە".
گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک، رایگەیاند کە ئەوان بەئەرێینەوە دەڕواننە کۆبوونەوەی جەماوەریی هاوبەش لەگەڵ مەهەپە بەڵام ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی سەرۆکەکاندایە.
لەبارەی مەراسیمی راگەیاندنی بەرنامەی کاری پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی چەلیک گوتی: "کۆبوونەوەی بەرفراوانی ناساندن کە بەیاننامەی کاری تێدا رادەگەیەنین، لە ٣١ی کانوونی دووهەم رۆژی پێنجشەممە لەئەنقەرە ئەنجامی دەدەین".
لەبەشێکی تردا ئەو گوتەبێژەی ئاکپارتی رایگەیاند "ئەگەر هەیە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوەڕاستی هەفتەدا لە کۆشکی کۆماریی لەگەڵ کاندیدی جەهەپە بۆ شارەوانی ئیستانبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کۆبێتەوە".
لەبارەی پرسەکانی سووریا و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، چەلیک گوتی: "دەبێت هەرکاتێک باسی هاوپەیمان کرا، ئەمریکا یەکەم جار تورکیای بێ بەخەیاڵدا. بەڵام کاتێک باس لە 'هاوپەیمانمان لە داعش' دەکەن، ئەمە شکستێکی گەورەیە".
گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵآتی فوراتەوە گوتی: "پرسەکانی ئاسایشی تورکیا پەیوەست نیە بە هیچ یاری پێکردنێکی کات و درێژ کردنەوەی ماوەیەک و قابیلی مامەڵە کردن نیە. شەوێک لەپڕێکدا دەشێت خۆمانی پیا بکەین".
عومەر چەلیک لەبارەی دۆستایەتی تورکیا لەگەڵ گەلانی ناوچەکە گوتی: "دەوڵەتی کۆماری تورکیا، دۆستی کورد و عەرەب و تورکمانەکانی ناوچەکەیە. مێژوو نیشانی داوە کە زۆربەی کات تاکە دۆستی ئەو گەلانە تورکیایە".
چەلیک گوتیشی "نابێت ئەمه بیربچێت، کە هیچ کەسێک تەنانەت هیچ کەسێک لەبارەی خۆ بەخاوەنزانینی برا کوردەکانمانەوە ناتوانێت وانەی کۆماریی تورکیا بدات. گەورەترین دۆستی کوردەکان بگرە تاکە دۆستی کوردەکان کۆماری تورکیایە".