Hamdi Çelikbaş
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "لە دوا لێدوان و راگەیەنراوەکەیانیاندا دەردەکەوێت کە ئەمریکا یان لە کرۆکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تێنەگەیشتووە یاخود نایەوێت لێی تێ بگات".
بەکر بۆزداغ گوتی: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ئۆپەراسیۆنێک نییە بۆ سەر ھاووڵاتییانی بێگوناح و کورد؛ بەڵکو ئۆپەراسیۆنێکە بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە سەرکەوتوویی بەڕێوە برد بێ ئەوەی زیان بە ھاووڵاتییانی سڤیل بگەیەنێت و ناوچەکانی نیشتەجێبوون وێران بکات".
بۆزداغ ئاماژە بەوەش کرد کە ئەوانەی پێویستە ستایشی تورکیا بکەن، ھێشتا بە زانیاری ھەڵە و نادروست ھەوڵی ئەنجامدانی جەنگی دەروونی لە دژی تورکیا دەدەن".