Ömer Koparan,Levent Tok
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
عەزاز- AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا پێکدادانی توند لە نێوان سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە لایەک و رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە چیای ستراتیجیی بورسایا کە دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی عەفرین، دەستیپێکرد.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکەوە، پێکدادانی توند لە نێوان سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە لایەک و رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە چیای بورسایا بەڕێوەدەچێت.
بە هۆی پێگەی چیای بورسایاوە کە بەسەر هەریەک لە ناوەندی کلیس و عەزازیشدا کە بەدەست هێزکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە، دەڕوانێت، رێکخراوی تیرۆریستیی لەوێوە هاووڵاتییان سڤیل لە رێگەی هاوەن، تۆپ و مووشەکەوە دەکاتە ئامانج.