Yusuf Özcan,Rewa Mahmood Hasan
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
پاریس - AA
بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی کاتردائی نۆتردام کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی رۆژی رابردووی پاریسی پایتەختی فەڕەنساوە زیانێکی زۆری بەرکەوت، بڕی ٣٨٨ ملیۆن یۆرۆ بەخشراوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیای فەڕەنسی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی کلێساکە ژمارەیەکی زۆر دەزگای رەسمی و کۆمپانیا پارەیان بەخشیوە.
سەرۆکی شارەوانی پاریس ئانی هیدالگۆ ئاماژەی بەوەداوە کە شارەوانییەکەی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات و سەرۆکی ناوچەی لە دە فرانس، ڤالەری پەکریس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە کە بۆ نۆژەنکردنەوەی کاتردائی پاریس ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەبەخشێت.
وەقفی ئاسەوارەکان کە کار لەسەر ئاسەوارە مێژووییەکانی فەڕەنسا دەکات، رۆژی رابردوو هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری راگەیاندوە و تائێستا ئەوانیش بڕی ٢ ملیۆن یۆرۆیان کۆکردۆتەوە.
لەلایەکی ترەوە کۆمپانیایی جوانکاریی فەڕەنسیی L'Oreal بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و چەندین کۆمپانیان و دەزگای تر بەبڕی ٣٨٨ ملیۆن یۆرۆی تریان بەخشیوە تەنیا بۆ مەبەستی نۆژەن کردنەوەی کلێسای پاریس.