٢٩هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی مەسقەت کە لە عومان ساز دەکرێت گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت

İstanbul
مەسقەت - AA
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی مەسقەت کە ئەمساڵ ٢٩هەمینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت، لە یەکەم ڕۆژدا پێشوازی لە ٧٠ هەزار کەس کرد.
بەرپرسی وەزارەتی ڕاگەیاندنی عومان، شێخە مەحروقیە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە پێشانگاکە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و لە یەکەم ڕۆژیدا زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس سەردانیان کردووە.
گوتیشی: "ئەم گرنگیی پێدانە گرنگیی پێشانگاکە نیشان دەدات کە چەندە بەناوبانگە و، جێگەی لە دڵی عومانییەکان و میوانەکاندا هەیە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون".
مەحروقیە باسی لەوە کرد کە پێشانگاکە بە ناونیشانی "فرەچەشنی کلتووریی میراتی شارستانیەتەکانە" سازکراوە و، ڕایگەیاند: "لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرهەم نمایش کراوە و ئەمساڵ تیشک دەخەینە سەر فەلسەفەی فرەچەشنی وەک دەوڵەمەندی شارستانیەتەکان".
پێشانگاکە کە دوێنی کرایەوە و هەتا سێی ئایار بەردەوام دەبێت، لە هەموو تەمەن و کلتوورەکان خەڵکی بەشداری دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە وەرگیراوە، لە کاتێکدا ژمارەی وڵاتانی بەشدار گەیشتووەتە ٣٥ وڵات، ٦٧٤ خانەی پەخش، ٤٧ بەشداری فەڕمی و ٢٠ خانە بەخشی بیانی و هەزار و ١٤١ ستاند لە پێشانگاکەدا هەن. ژمارەی چالاکییە کلتوورییەکان گەیشتووەتە ٢١١ و چالاکی بۆ منداڵان ١٥٥.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن