Enes Canlı
02 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
قودس - AA
نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی خۆرهەڵاتی داگیرکراو نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی وەقفە ئیسلامیەکانی قودس، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس روویان لە مزگەوتی ئەقسا کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن.
ئەو رێگایانەی بەرەو ناوچەی شاری دێرینی قودسی خۆرهەڵات دەچوون پڕ بوون لە گەنج، کەسانی بەتەمەن و ژن و پیاو و منداڵ کە دەیانویست بچن بۆ مزگەوتی ئەقسا. لە رێگاکاندا هەم قەرەباڵی ئۆتۆمبێل هەمیش قەرەباڵغی خەڵکی دروست بوو.
ئەو کەسانەی لە دەروازەکانی ناوچەی شاری دێرین لە چاوەڕوانیدابوون تەکبیریان دەکرد و، پۆلیسی ئیسرائیلیش بە بەراورد بە کاتی ئاسایی ژمارەیان کەمتر بوو.
لە پاش نوێژی جەژن، گرووپێک لە هاووڵاتیانی فەڵەستینی لە دەوری قوبەتولسەخرە (قوبەی زەرد) دروشمیان لە دژی داگیرکاری ئیسرائیل بەرزکردەوە.
ئەو کەسانەی لە مزگەوتی ئەقسا دەهاتنە دەرەوە لە شەقامەکانی شاری دێرین قەرەباڵغیان دروست کرد و دەنگی ئەوان و دەستگێڕەکان ئاوێتەی یەکتر ببوون.
ساتەکانی یەکەمی جەژنی رەمەزان لە قودس لە کەشوهەوایەکی خۆش و قەشەنگدا دەستی پێکرد.