Hakan Çopur
02 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2022
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن جەژنی رەمەزان لە تەواوی موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات.
بایدن پەیامی پیرۆزباییی خۆی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ئەمریکا و تەواوی جیهان کرد.
لە پەیامەکەی بایدندا هاتووە: "جێڵی هاوسەرم و من پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی ئەمریکا و تەواوی جیهان دەکەین. بە بۆنەی جەژنەوە نزا بۆ هەموو ئەو خانەوادانە دەکەین کە لە هەر کوێیەکی جیهان ئاوارە و دەربەدەر بوون و لێکدابڕاون".
بایدن بیری خستووەتەوە کە وەک ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە "بانگهێشتی خەڵک کراوە بۆ ئەوەی لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری تێ بکۆشن" و "بۆ ئەوەی کۆمەڵەکان یەکتر بناسن، بە شێوەی لێکجیاواز بەدی هێناون" و ئاماژەی بەوە دا کە ئازادی بیروباوەڕ تەنها بۆ ئەمریکا نا بەڵکوو لە تەواوی وڵاتان بەهایەکی بنەڕەتییە.
- پیرۆزباییەکانی جەژن لە کۆشکی سپی
لە لایەکی دیکەوە بایدن تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە نەریتی پیرۆز راگرتنی جەژنی رەمەزان بۆ کۆشکی سپی گەڕاوەتەوە و لە رۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت.
پیاوماقوڵانی موسڵمان کە هاووڵاتیی ئەمریکین بەشداری لەو چالاکییەی کۆشکی سپیدا دەکەن.