Kasım İleri
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
واشنتۆن- AA
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمریکا-وە بەدەستهاتوون لە ئەنجامی ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، سەربازێکی ئەمریکی و پێنج کارمەندی گرێبەست بریندار بوون، هەروەها کارمەندێکی گرێبەست گیانی لەدەستداوە.
لە پەلامارەکەدا، ١٤ مووشەک بەکارهێندراون و چواریان بەر شوێنی مانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان کەوتوون و ١٠ مووشەکەکەی دیکەش بەر چەند شوێنێکی دەرەوەی ئەو ئامانجە کەوتوون.
لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پشتیوانی ئەمریکا-ی بۆ دووپاتکردنەوە.
ئەنتۆنی بلینکن دەرباری پەلامارەکەش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پشتیوانییەکانمان بۆ لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە پەلامارەکە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئەنجامدا".