جيهان

وەڵامی ناتانیاهو بۆ مەمدانی: "لەگەڵ ترەمپ بەیەوەکە دەچین (بۆ نیویۆرک)"

Dilara Karataş, Sercan İrkin, Islam Doğru  | 08.07.2025 - نوێکردنەوە : 08.07.2025
وەڵامی ناتانیاهو بۆ مەمدانی: "لەگەڵ ترەمپ بەیەوەکە دەچین (بۆ نیویۆرک)"

Ankara

ئەنقەرە/نیویۆرک - AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو لە وەڵامی زوهران مەمدانی-دا کە کاندیدێکی موسڵمانە و گوتبووی ئەگەر ببێتە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک ڕەنگە پابەندی بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بێت و ناتانیاهو دەستگیری بکات، ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆک ترەمپ دەچم بۆ ئەوێ (بۆ نیویۆرک) ".

لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، ناتانیاهو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

سەبارەت بە لێدوانەکەی مەمدانی کە ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر ببێتە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک و ناتانیاهو بێتە ئەو شارە، ڕەنگە پابەندی بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بێت و دەستگیر بکات، ناتانیاهو ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆک ترەمپ دەچم بۆ ئەوێ (بۆ نیویۆرک)".

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ڕەخنەکانی لە بارەی مەمدانی دووپات کردەوە و، باسی لەوە کرد تەنانەت ئەگەر مەمدانی لە هەڵبژاردنەکانی چواری تشرینی دووەمدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، پێویستی بە کۆشکی سپی دەبێت.

گوتیشی: "هەموو شتێک بە کۆشکی سپیدا تێدەپەڕێت. لە ڕێگەی کۆشکی سپییەوە پێویستی بە پارە هەیە. باشترە گوێڕایەڵ بێت، ئەگینا تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın