Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە ئەنقەرە لەگەل سکرتێگری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کۆبووەوە.
چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاندووە کە ھاکان فیدان لە ئەنقەرە پێشوازی کردووە لە ، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە دوای ڕێوڕەسمی پێشوازيکردنەکە، ھەردوولا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە.
سەرچاوەکان، وردەکاری زیاتریان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوە نەخستەڕوو.
