Gökhan Çeliker
03 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفادی تاوتوێی دۆخی سووریای کرد.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە وەرگیراوە، هاکان فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی سەفادی ئەنجامداوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا تاوتوێی دۆخی سووریا کراوە.