Baybars Can
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، ئیبراهیم کاڵن ئەرکەکەی لە سەرۆکی پێشووی دەزگاکە، هاکان فیدان وەرگرت.
لە رێوڕەسمێکدا کە لە تەلاری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا بەڕێوەچوو، رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆکی دەزگاکە لەنێوان گوتەبێژی پێشووی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگریی، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی پێشووی دەزگاکە و وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ئەنجامدرا.
ئێوارەی رۆژی شەممە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێکهاتەی کابینەی نوێی حکوومەتی سەرۆکایەتی راگەیاند و سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، هاکان فیدان-ی وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا دەست نیشانکرد.