Zana Natık Kerem,Heman Hussein Yaseen
24 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە دووەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسلان بایراکدار کە ئەمڕۆ بەسەرانێک گەیشتە ھەولێر، یاوەری وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بکات لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری کارەبا، کەمال محەمەد ساڵح کە هاوکات وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانە بە وەکالەت و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەفین دزەیی، بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.
چاوەڕان دەکرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.
ھاکان فیدان دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا کۆتایی ھات، درەنگانی شەوی ڕابردوو، گەیشتە ھەولێر و لەلایەن لەلایەن وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەفین دزەیی و بەرپرسانی دیکە پێشوازی لێکرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە یەکەم ویستگەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.