Yusuf Soykan Bal
03 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی حەوت تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "تیرۆریستان ناتوانن لەو ئەنجامەی چاوەڕێیانە هەڵبێن! حەوت تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا بەدیکران، لەچالاکی خران. لە هەرکوێیەک بن بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەتا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست پێداگرانە بەردەوام دەبێت".