Betül Yürük
19 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2022
نەتەوەیەکگرتووەکان-AA
وەزیری دەروەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو دەربارەی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ رایگهیاند: "لە نیگەرانییە ئەمنییەکانیان تێدەگەین و دەبێت نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیاش بڕهوێندرێنهوه".
مهولود چاوشئۆغڵو لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن لێدوانی بۆ رۆژنامهوانان دا.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان دەکەنەوە و تاوتوێی رێگاکانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە رێگای دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە دەکەن و ئاشكرایكرد، تورکیا ئامانجی ئەوەیە قەبارەی بارزگانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار بەرزبکاتەوە.
سەبارەت بەو جەنگەی کە رووسیا لە دژی ئۆکراینا دەستی پێکردووە، وهزیری دهرهوهی توركیا رایگهیاند: "ھێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا جارێکی دیکە ئەوەی نیشاندا کە دەبێت تورکیا و ئەمریکا وەکو دۆست و هاوپهیمانیی ھەماھەنگیی زیاتر بکەن. ئەمە نەک تەنھا ئێمە، بەڵکو چاوەڕوانیی و دۆست و ھاوپەیمانەکانمانه له ناوچهكه و دوورتریش".
دەربارەی داواکاریی سوید و فینلاند بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، مهولود چاوشئۆغڵو رایگهیاند: "تورکیا تهنانهت بهر له دەستپێکردنی ئەم جەنگەش پشتیوانیی له سیاسەتی دەرگای کراوەی ناتۆ دەکات. ئێمەش نیگەرانیی رهوامان لهبارهی ئهندامێتیی گریمانهكراوی ئەم دوو وڵاتە لە ناتۆ ھەیە. ئەوان پاڵپشتیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن. لهبارهی ههناردهكردنی بهرههمهكانی بهرگرییش سنوورداركردن ههیه. ئێمە نیگەرانییەکانمان روون كردهوه، لە بەرلین لەگەڵ ھەردوو ھاوتاکەم قسەم کرد. لە نیگەرانییە ئەمنییەکانیان تێدەگەین و دەبێت نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیاش بڕهوێندرێنهوه".