وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان پهیوهندی تهلهفۆنی لەگەڵ هاوتا پاکستانی، ئەفغانی، قەتەری و سعوودی ئهنجام دا
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی پاکستان، ئەفغانستان، قەتەر و سعوودیە بە تەلەفۆن گفتوگۆی کرد و، دوایین پێشهاتەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستانی تاوتوێ کرد.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوە دهستكهوتووه، فیدان پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ ههر یهك له وەزیری دەرەوەی پاکستان، محەمەد ئیسحاق دار و بریكاری وەزیری دەرەوەی حكوومهتی ئەفغانستان، ئەمیرخان موتەقی و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان ئەنجام دا.
لە پەیوەندییە تهلهفۆننیهکاندا دوایین پێشهاتەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان تاوتوێ کران.
وەزارەتی زانیاری پاکستان بڵاوی كردبووهوه کە حەوت کەمپی تیرۆریان لەسەر سنووری ئەفغانستان کردووەتە ئامانج و، نزیکەی ٧٠ تیرۆریست لهچلاكی خراون. لە بەرامبەردا لایەنی ئەفغانی بڵاوی كردبووهوه کە ١٨ کەس لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە، وێڕای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی پاکستان و پێدانی یاداشتی ناڕەزایەتی، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی گونجاوی کرد.
