شهڕ و پێكدادانهكانی سنووری پاكستان-ئهفغانستان هێوربوونهتهوه
Ankara
ئەنقەرە - AA
ئەو هێرشە دوولایەنانەی به درێژایی هێڵی دوراند کە وەک سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان هەژمار دەکرێت و لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕوویاندا، دامرکاونەتەوە.
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بڵاوی كردهوه، ئۆپەراسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانیان دژی سەنگەرەکانی پاکستان لەسەر هێڵی دوراند لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی شەو بەکاتی ناوخۆ کۆتایی هاتووە، وادهردهكهوێت شهڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەردوو وڵات هێور بوونەتەوە.
ئاماژه بهوه كرا كه لە شهڕ و پێکدادانەکاندا لە هەردوولا زیانی گیانیی هەبووە.
بانگهشهی ئهوه دهكرێت لەو ئۆپەراسیۆنانەی لەلایەن پاکستانەوە ئەنجام دراون، لە لایەنی ئەفغانستان ١٣٣ کەس کوژراون و، زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە، بانگهشهی ئەوە کرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئەفغانستاندا ٥٥ سەربازی پاکستان کوژراون و تەرمی ٢٣ سەرباز و ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
پاکستان حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگریی لە چالاکییەکانی تاڵیبانی پاکستان ناکات و پەنای داون، بەڵام کابوڵ ئەمە ڕەت دەکاتەوە. ئەم ڕێکخراوە چەکدارە ناوچە هۆزنشینەکانی سەر سنووری "هێڵی دوراند" لە نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ هێرشەکانی بەکاردههێنێت.
