29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
كابول - AA
له ئاكامی هێرشی مووشه‌كیی و بۆمبیی بۆسه‌ر بازاڕێك له شارۆچكه‌ی سانگین سەربە ویلایەتی هێلمەند باشووری ئه‌فغانستان، ٢٣ هاووڵاتی مه‌ده‌نیی کوژران.
ویلایەتی هێلمەند رایگەیاند كه بازاڕی كوهنه لە شارۆچكه‌ی سانگین سه‌ره‌تا به چوار مووشه‌ك و پاشان به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كراوه‌ته ئامانج.
ویلایەتی هێلمەند لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە کە به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له هێرشەکهدا، ٢٣ هاووڵاتی مه‌ده‌نیی و ١٥ی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
گه‌واهیده‌ران باسیان له‌وه كرد كه له‌كاتێكدا خه‌ڵكی سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوون له بازاڕه‌كه‌دا، هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شارۆچكه‌ی سانگین له هێلمەند له‌ژێر كۆنترۆڵی تاڵیباندایه.