Mustafa Melih Ahıshalı,Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئاشکرایکرد جیاییەک لە نێوان ئەمریکا و ئەورووپادا هەیە و پێویستە سوودی لێ ببینرێت.
محەمەد جەواد زەریف لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە تارانی پایتەخت بۆ باڵیۆزان و کاربەدەستانی کەرتی تایبەت سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "ئەمریکا کە عەوداڵی سەپاندنی سزاکانە، لەو تێدەگات کە ئەمە سوودی بۆ هیچ کەسێک نابێت".
هەروەها گوتی: "خاوەنی بیرۆکەیەکی خاوی وا نیم کە بتوانین لە نێوان ئەمریکا و ئەورووپادا جیاییەک درووست بکەین، بەڵام جیاییەک هەیە و دەتوانین سوودی لێببینین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.