Rewa Mahmut Hasan
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
کابوڵ - AA
لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ ئەفغانستان، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن کارتەر سەردانی سەربازانی وڵاتەکەی کرد لە بنکەی ئاسمانی باگرام.
کارتەر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی لە بنکەکە، چاوەڕێ دەکرێت چاوی بکەوێت بە سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غانی.
پێش سەردانەکەی کارتەر بۆ ئەفغانستان، جەنەراڵی بەرەگەز ئەمریکی یەکەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان جۆن نیکلسۆن دوو رۆژ لەمەوپێش هەریەک لە پاکستان، رووسیا و ئێرانی بە هاریکاری کردنی دوژمنانی حکوومەتی ئەفغانستان تۆمەتبار کردبوو.
نیکلسۆن ئاماژەی بەوەدابوو پێگەی رووسیا و ئێران بە ئاراستەیەکە کە لەرێیەوە تاڵیبان دەتوانێت سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات.
دوای ئەو لێدوانانەش باڵیۆزی رووسیا لە کابوڵ ئالێکساندەر مانتیتسکی رایگەیاندبوو کە بۆ ئاسایشی ئاسیای ناوەراست لەگەڵ تاڵیباندا لە پەیوەندیدان.