Ramal Mahmood
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن – AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئاشتۆن کارتەر رایگەیاند "رووداوەکانی ئەمڕۆ بەداخەوە لە هێرشەکانی رووسیا و هاندانی چەوت و رق و کینەی هەڵەی ئەو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت".
کارتەر لەمیانی بەشداریی کردنی لە بەخشینی خەڵاتی دووەمی سەرکردایەتی ئاسایشی نەتەوەیی سام نان لە سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە واشنتۆنە، گوتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
کارتەر لە گوتەکەیدا بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سیاسەتی هاوسەنگی ئەمریکا لە ناوچەکانی ئاسیا و زەریای هێمن لەبەرامبەر چین، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پیشەسازی بەرگری ئەمریکای هێنایە بەرباس. هەڵوێستی رووسیاشی لە ئۆکرانیا، جۆرجیا و رووسیا و هێرشەکانی سایبەر وەک ئەوە لە قەڵەم دا کە ئەو وڵاتە خۆی وەک سەردەمی جەنگی سارد دەبینێت. لەمبارەیەوە گوتی: "رووداوەکانی ئەمڕۆ بەداخەوە لە هێرشەکانی رووسیا و هاندانی چەوت و رق و کینەی هەڵەی ئەو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت. هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا و جۆرجیا، بەردەوامیدانی بە رۆڵی ستراتیژی بێ سوودی لە سووریا، هێرشەکانی سایبەر، رێککەوتننامەکانی تاقیکردنەوەی پڕچەککردن و رێککەوتننامەکانی دیکەی پێشێل کردووە. هەڕەشەکانی جەنگی ناوەکی دەبینین. ئەم هەڵوێستە لە دەوڵەتێکی خاوەن بەرپرسارێتی چاوەڕێ ناکرێت لە سەدەی بیست و یەکدا. واز لە جەنگێکی گەرم بێنن لەگەڵ رووسیا. ئەمریکا تەنانەت نایەوێت جەنگی ساردیش ئەنجام بدات. ئێمە رووسیا وەک دوژمن نابینین، بەڵام داهاتوویەکی ئەرێنی بۆ هاوپەیمانمان و سیستەمی نێودەوڵەتی و هەموومان دەپارێزین. ئێمە لە دژی ئەو هەوڵە کە دژی ئاسایشی هاوبەشە دەوەستینەوە".
کارتەر ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا زیاتر لە نیو سەدەیە لە هەمبەر رووسیا رەچاوی ستراتیژییەتێکی بەهێز و جێگیری کردووە، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە ئەو وڵاتە لە دابەشبوونی یەکێتیی سۆڤیەتەوە تاکو ئێستا سەرکردایەتی ستراتیژیەتێکی ناجێگیری نەکردووە لە ئەورووپا، بەڵام لەم ماوەیەی دوایدا سەرکردایەتی ستراتیژییەتی ناجێگیر دەکات.
کارتەر بەبیری هێنایەوە کە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە ئەورووپا زیاتر دەکەن و بۆ پێشگرتن بە هەڕەشەکانی رووسیا لە هاوپەیمانانیان لە ناوچەکە، ئەو بوودجەیەی تەرخانیان کردووە چوار بەرامبەری ساڵی رابردووە، لە کۆتایی قسەکانیشیدا گوتی کە وڵاتەکەی بۆ رزگاربوونی لە قەیرانی ئەورووپا و زووتر بەدەنگەوەهاتنیان ئەم هەنگاوەی گرتووەتە بەر.