Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا CENTCOM، بانگه‌شه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه یه‌په‌گه پێكیهێناوه كه ده‌ڵێن "په‌یوه‌ندیمان بهپهكهكهوه نییه"، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و پشتگیریی په‌یه‌ده‌ی كرد.
بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه گوایه په‌یوه‌ندییان بهپهكهكهوه نییه له‌لایه‌ن CENTCOMه‌وه له تویته‌ر، كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
CENTCOM به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه گوته‌بێژیی بۆ په‌یه‌ده كردووه.
دوێنێ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند، پێویسته په‌یه‌ده به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی سیاسیی سووریا.