جيهان

وەزارەتی ناوخۆی سووریا: "ھێزە ئەمنییەکان نەچوونەتە ناو شاری سوەیدا"

ABDULSALAM FAYEZ  | 18.07.2025 - نوێکردنەوە : 18.07.2025
وەزارەتی ناوخۆی سووریا: "ھێزە ئەمنییەکان نەچوونەتە ناو شاری سوەیدا"

Istanbul

دیمەشق ــ AA

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند کە ھێزە ئەمنییەکان نەچوونەتە ناو شاری سوەیدا باشووری ئەو وڵاتە و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دەنگۆیەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، نورەددین بابا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەک میدیا، ھەواڵێکیان لەبارەی چوونی ھێزە ئەمنییەکان بۆ ناو شاری سوەیدا بڵاوکردەوە.

ڕاشیگەیاندووە: "بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە ڕەت دەکەینەوە و داوایش لە میدیاکان دەکەین کە ھەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاونەکەنەوە".

باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا ھێزە ئەمنییەکان نەچوونەتە ناو شاری سوەیدا، بەڵام خراونەتە ئامادە باشییەوە.

پێشتر دەنگۆی ئەوە لە میدیاکاندا بڵاوکرابوویەوە کە ھێزە ئەمنییەکانی سووریا، چوونەتە ناو شاری سوەیدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın