شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا قەیرانی مرۆیی لێکەوتووەتەوە

Syria
سوەیدا - AA
بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان چەند گرووپێکی چەکداری دروزی و عەرەبە بەدەوییەکان لە باشووری سووریا کە ١٣ی تەمووز سەریهەڵدا و ماوەی شەش ڕۆژە بەردەوامە و، هێزە ئەمنییەکانی سووریا و ئیسرائیل بەشداریان تێدا کرد، هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی بوونەتەوە.
بەهۆی زیان گەیاندن بە هێڵەکانی کارەبا لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا، ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتیی بێ کارەبا بووە.
نەبوونی کارەبا ترومپاکانی ئاوی لەکارخستووە، بەو هۆیەشەوە خەڵک ناتوانن ئاوی بیرەکان بەکاربهێنن.
بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە مارکێت و نانەواخانەکان داخراون و، هێشتا نەتوانراوە بکرێنەوە.
ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی نان، دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی خۆراکی خەڵکی سەخت کردووە، هاوکات لە ناوچەکەدا ئارد دەست ناکەوێت.
هەروەها بەهۆی پچڕانی کارەبا و کێشەی ئەمنییەوە، دامەزراوە تەندروستییەکانی سوەیدا ناتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن