Emre Gürkan Abay
28 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2023
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا ئاماژەی بەوە کرد کە لەم نزیکانەدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕووسی TASS، زاخارۆڤا زانیاری سەبارەت بە کۆبوونەوەی باڵای نێوان ڕووسیا و تورکیا خستەڕوو،
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان سەردانی مۆسکۆ بکات و گوتی: ''وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و تورکیا لە کاتێکی نزیکدا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە''.