Betül Yürük
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2022
نیویۆرک – AA
ئەوە راگەیەندرا کە ئەمریکا بۆ رزگارکردنی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، دانوستان لە بارەی لێبوردن لە سزاكانى پەيوەست بە ئۆکراینا لەگەڵ رووسیا ناکات و ئەگەر کریملین پاشگەز نەبێتەوە لە داواکارییەکانی ئەوا ئەمريكا بەدوای رێگاکانی گەیشتن بە رێککەوتنێکی جێگرەوە بەبێ رووسیا دەکات.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە ھەواڵێکیدا کە بۆ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا-ی گەڕاندووەتەوە، ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمریکا بۆ رزگارکردنی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ملکەچی داواکارییەکانی رووسیا لە بارەی ئۆکراینا-وە نابێت.
لە ھەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەگەر رووسیا واز لە مەرجى لێبوردن لەو سزايانەى كە بەهۆى ئۆكرايناوە سپێندراوەتە سەرى لە بەرامبەر كەمكردنەوەى قەبارەى بازرگانى لەگەڵ ئێران نەهێنێت، ئەوە ئیدارەی بایدن لە ھەفتەی ئایندەدا بەدوای رێگەچارەی دیکە بۆ رێککەوتنەکە دەگەڕێت.
بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکە، بەرپرسە باڵا ئەمریکییەکە ئەوەی راگەیاندووە کە لە سنووری رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەرناچن.
بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتن نزیکربوونەتەوە و بەڵام رۆژی ھەینیی رابردوو دانوستانەکانی ڤیەننا لەسەر داوای رووسیا تووشی بچڕان بووە و رێککەوتن دواخراوە.